خامنەیی: ئامانجی یەكەمی دروستكردنی داعش لەناوبردنی ئێران بوو

ئێران بە ھاوکاری ھێزەکانی عێراق و سووریا، رێگەیان نەدا ئەو ئامانجەی داعش بێتەدی

لەمیانەی گوتارێکیدا، خامنەیی دەڵێ بەھێزبوونی داعش لە عێراق و سووریا و داگیرکردنی چەندین شار و شارۆچکە لەلایەن ئەو گروپە توندڕەوەوە بووە، بۆ ئەو مەبەستە بووە کە لەو دوو وڵاتەوە ھێرش بکاتە سەر ئێران.

بەڵام رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت، ئێران بە ھاوکاری ھێزەکانی عێراق و سووریا، رێگەیان نەدا ئەو ئامانجەی داعش بێتەدی و ئێستاش چەکدارەکانیان گەمارۆ دراون لەنێو ئەو دوو وڵاتە.

ھەروەھا خامنەیی ئەوەش دەخاتەڕوو، داعش ھیچ جیاوازییەک لەنێوان شیعە و سوننە ناکات و ھەر موسڵمانێک لەگەڵ ئێران بێت و دژی ئەمریکا بێت، داعش دەیکاتە ئامانج.