سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی ژاپۆن هەڕەشەی تیرۆریان تاوتوێكرد

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی ژاپۆن هەڕەشەی تیرۆریان تاوتوێكرد
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی ژاپۆن هەڕەشەی تیرۆریان تاوتوێكرد

K24 – هەولێر:

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی ژاپۆن له‌ عێراق، پێشهاتە سیاسییه‌كانی عێراق و پەیوەندییەكانی ژاپۆن لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستانیان، تاوتوێكرد.

ماڵپه‌ری فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه‌ 22ـی ئاب/ئۆگێستی 2022)، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سوزوكی كۆتارۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق، دوایین پێشهاته‌ سیاسییه‌كان و پەیوەندییەكانی ژاپۆن لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستانیان، تاوتوێكرد.

باڵیۆزی ژاپۆن دووپاتیكردەوە، وڵاتەكەیان لە پشتگیری و هاریكاریكردنی عێراق و هەرێمی كوردستان، بەردەوام دەبێت و ستایشی پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستانی كرد و رۆڵی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی لە نزیككردنەوەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و یەكڕیزیی نێوانیان بەرزنرخاند.

نێچیرڤان بارزانی سوپاسی رۆڵی ژاپۆنی لە هەرێمی كوردستان و عێراقدا كرد و بەتایبەتی ئاماژەی بە كار و چالاكییەكانی ئاژانسی جایكای ژاپۆنی كرد و هیوای بەردەوامیی بۆ كار و چالاكییەكانی ژاپۆن و برەودانی پەیوەندییەكانی هەردوولا، خواست.

دۆخی سیاسیی عێراق و سوودوەرگرتن لە دەرفەتەكان، ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەكە بەگشتی و هەڕەشەی تیرۆر، پرسی ئاوەدانكردنەوە و ئەو سێكتەرانەی كە ژاپۆن دەتوانێت كاریان تێدا بكات و هاندانی كەرتی تایبەت، لایەنێكی دیكەی كۆبوونەوە بوو.

لایه‌نێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌
لایه‌نێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌