نهێنی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ئاشكرا ده‌بێت
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد دوای 2 شكستی له‌سه‌ریه‌ك له پرێمه‌رلیگ یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه له پرێمه‌رلیگ تۆمار كرد و له نێو یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرد و له‌به‌رده‌م هانده‌ره ناڕازییه‌كانی شكستیان به لیڤه‌رپوول هێنا.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه یاریزانانی مانچێسته‌ر یونایتد له یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول 19 كیلۆمه‌تر زیاتر له یاریزانانی لیڤه‌رپوول ڕایانكردووه، ئه‌مه‌ش نهێنی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان بوو له دژی ڕێدز.
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد پێش یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام به‌رامبه‌ر برێنتفۆرد دۆڕان، دوای یارییه‌كه‌ش ده‌ركه‌وت یاریزانانی مان یونایتد ته‌نیا 95 كیلۆمه‌تر له یاریگه ڕایانكردووه، له كاتێكدا تیپی به‌رامبه‌ر 139 كیلۆمه‌تر له نێو یاریگه جووڵاون..
تێن هاگ راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد دوای یارییه‌كه، راسته‌وخۆ پشووی له‌سه‌ر یاریزانه‌كان هه‌ڵگرت و رایگه‌یاند پێویسته له یاریی داهاتوو به‌رامبه‌ر مان یونایتد له تیپی به‌رامبه‌ر زیاتر ڕابكه‌ن، یاریزانه‌كانیش له یارییه‌كه‌دا داواكارییه‌كه‌ی راهێنه‌ره هۆڵه‌ندییه‌كه‌یان جێبه‌جێ كرد و یارییه‌كه‌شیان برده‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، وه‌ین روونی ئه‌ستێره‌ی پێشووی مانچێسته‌ر یونایتد له دوایین وتاری كه له رۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانیا هه‌فتانه بڵاوی ده‌كاته‌وه، پێش یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو نووسیبووی: هه‌ر تیپێك بیه‌وێت سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات، ده‌بێت له تیپی به‌رامبه‌ر زیاتر ڕابكات، ئه‌وه نهێنی سه‌ركه‌وتنی هه‌موو تیپێكه، جگه له‌و رێگایه هیچ رێگایه‌كی دیكه ده‌رفه‌تی سه‌ركه‌وتن ئاسان ناكات.
تیپه‌كه‌ی تێن هاگ به‌رامبه‌ر یانه‌ی لیڤه‌رپوول زۆر باشتر بوون له یارییه‌كانی پێشووتر، به‌وپێیه‌ی ته‌نیا 3 كارتی زه‌ردیان وه‌رگرت و 11 فاوڵیان له‌سه‌ر هه‌ژماركرا، له كاتێكدا له یارییه‌كه‌ی هه‌فته‌ی پێشووتر 15 فاوڵ و 4 كارتی زه‌رد به‌ڕووی یاریزانانی مان یونایتد به‌رزكرایه‌وه، ئه‌و كارتانه‌ش له دژی ڤاران، بڕۆنۆ و دالوت به‌كارهات.