پۆلیسی سلێمانی دوو كه‌سی به‌تۆمه‌تی دزینی كێبڵی كاره‌با و ته‌خته‌ی سه‌قف ده‌ستگیركرد

k24 - سلێمانی:
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، له‌دوو چالاكی جیاوازدا مه‌فره‌زه‌كانی نووسینگه‌كانی نه‌هێشتنی تاوانی ڕاپه‌ڕین و ڕزگاری، دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه كێبڵی كاره‌با و ته‌خته‌ی سه‌قفیان دزیبوو.
پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌ك سكاڵای تۆماركرد كه ژماره‌یه‌كی زۆر قاڵبی ته‌ختەی سه‌قفی لێدزراوه، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و توانرا تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕاپه‌ڕینه‌وه ده‌ستگیربكرێت.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له‌چالاكییه‌كی دیكه‌دا مه‌فره‌زه‌كانی نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی رزگاری تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه بڕێكی زۆر كێبڵی كاره‌با له‌وێستگه‌ی كاره‌بای ناوچه‌ی پیشه‌سازیی دزیبوو.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، هه‌ردوو تۆمه‌تبار (گ، م، ب) له‌دایكبووی 1992 و (د، م، ت) له‌دایكبووی 1993، به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 446 له یاسای سزادان ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.