ئه‌ستێره‌یه‌كی یه‌كه‌می چیللی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره
ئه‌مڕۆ هه‌واڵی پێكانی، ئالێكسیس سانچێز، ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌ی چیللی هانده‌رانی وڵاته‌كه‌ی دڵته‌نگ كرد، كه تێیدا له كاتی مه‌شق و راهێنان له رانیدا تووشی پێكان بووه، به‌مه‌ش كه‌مپی مه‌شق و راهێنانه‌كانی جێهێشتووه و هێشتا دیار نییه كه پێكانه‌كه‌ی تا چه‌ند مه‌ترسییه.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا، پزیشكانی هه‌ڵبژارده‌ی چیللی ترسیان له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی پێكانه‌كه‌ی سانچێز هه‌یه كاتێك وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئارسێناڵ تووشی گرژبوون و درزی ماسولكه‌كانی رانی بوو.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، تا ئێستا هیچ شتێك له باره‌ی به‌شداریكردنی سانچێز له یاریی كۆتایی كۆپا ئامێریكا یه‌كلایی نه‌بووه، هێشتا زانیاریی ته‌واو له باره‌ی بارودۆخی پێكانه‌كه‌شی نه‌خراوه‌ته ڕوو.
بڕیاره به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی له كاتژمێر 3:00 له یاریی فیناڵی كۆپا ئامێریكای 2016 هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی چیللی و ئارجێنتینا رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه.