سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا دەکات

سەرۆکی حکومەت، سوپاسی پشتگیریی و پشتیوانی بەردەوامی ئەمەریکای کرد و خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە دووپات کردەوە
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئيرڤین هيكس جوونيه‌ر کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئيرڤین هيكس جوونيه‌ر کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان

K24 – هه‌ولێر:

 ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئاب، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئيرڤین هيكس جوونيه‌ر کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا. سەرۆکی حکومەت، سوپاسی پشتگیریی و پشتیوانی بەردەوامی ئەمەریکای کرد و خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە دووپات کردەوە.

کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بۆ دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان. ئامادەیی وڵاتەکەیشی بۆ برەودان و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێم لە هەموو بوارەکاندا نیشاندا.

چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەمەجۆرکردنی ئابووری و گرنگیدان بە وەبەرهێنان و پشتگیریکردنی کەرتی تایبەت، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.

5465
4365
546