مێسی باس له یاری فیناڵی كۆپا ئامێریكا ده‌كات
لیۆنێل مێسی، كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له لێدوانێكدا باس له یارییه‌كه‌ی فیناڵی كۆپا ئامێریكا ده‌كات و بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ش به گه‌وره‌ترین خه‌ڵات له ژیانی وه‌رزشیی خۆی وه‌سف ده‌كات.
مێسی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه یارییه‌كه‌ی به‌ربه‌یانی سبه‌ی بۆ ئه‌و یارییه ته‌مه‌ن و ژیانه، ده‌شڵێت: ده‌مه‌وێت به بردنه‌وه‌ی ئه‌م نازناوه مێژوو بنووسمه‌وه.
مێسی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌وه سێیه‌مین جاره له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ده‌گاته یاریی كۆتایی، ده‌شڵێت: كاتێك له یاریی فیناڵ ده‌دۆڕێت خه‌مێكی زۆر یه‌خه‌ت ده‌گرێت، ده‌مه‌وێت ئه‌مجاره‌یان ئه‌م خه‌م و ئازاره‌ی پێشووتر چه‌شتوومانه دووباره نه‌بێته‌وه.
بڕیاره به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی له كاتژمێر 3:00 له یاریی فیناڵی كۆپا ئامێریكای 2016 هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی چیللی و ئارجێنتینا رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه.