پیاوێک لەیەک کاتدا تووشی ئایدز، کۆرۆنا و ئاوڵەی مەیموون دەبێت

تووشبوویەکی ئاوڵەی مەیموون
تووشبوویەکی ئاوڵەی مەیموون

پیاوێکی ئیتاڵی لە یەککاتدا تووشی نەخۆشی ئایدز، کۆرۆنا و ئاوڵەی مەیموون دەبێت.

بەپێی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی کە لە سایتی زانستیی Journal of Infection وەریگرتووە، ئەو کەسەی تووشی ئەو سێ ڤایرۆسە بووە تەمەنێ ٣٦ ساڵە و ٩ رۆژی لە ئیسپانیا بەسەربردووە و لە تەمووزی رابردوو گەڕاوەتەوە بۆ ئیتاڵیا.


راستەوخۆ دوای گەڕانەوەی گەنجەکە هەستی بەلاوازی کردووە، هەروەها بەدەست سەرئێشە، ئازاری قورگ و تاوە ناڵاندوویەتی، لەسەر پێستی زیپکە دەرکەوتووە.


سایتەکە نووسیویەتی، دوای ٣ رۆژ لە دەرکەوتنی ئەو نیشانانە، بڵاوبوونەوەی زیپکە لەسەر قۆڵی راستی، هەروەها دەرکەوتنی هاوکردن لە هەموو جەستەیدا، سەلماوە تووشی کۆرۆنا بووە.


دوای سێ رۆژ لە گواستنەوەی بۆ نەخۆشانە لە پشکنینە پزیشکییەکان سەرکەوتووە تووشی نەخۆشی ئایدز و ئاوڵەی مەیموون بووە هاوکات وردە وردە نیشانەکانی کۆرۆنای تیایە دەرکەوتووە.


رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، پیاوەکە لە ئیسپانیا پەیوەندی سێکسی لەگەڵ دوو گەنجدا هەبووە و دوای دوو هەفتە نەخۆشخانەی جێهێشتووە.