بڕی سپاردەی بانكه‌كانی عێراق گه‌یشته‌ 100 ترلیۆن دینار

بانكی ناوه‌ندی عێراق
بانكی ناوه‌ندی عێراق

K24 – هه‌ولێر:

دامەزراوەی عێراق ئەلموستەقبەل، کە تایبەتە بە کاروباری ئابووری بڵاویکردەووەتەوە، بڕی ئەسپاردە لە بانکەکانی عێراق بۆ 100 ملیۆن دینار زیادیکردووە.

مەنار ئەلعوبەیدی، سەرۆکی دامەزراوەکە لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردووە، بڕی سپاردەکان تاوەکو مانگی تەمموزی ئەمساڵ بۆ 99 ترلیۆن دینار بەرزبووەتەوە. لە کاتێکدا، تاوەکو سەرەتای ساڵی رابردوو بڕی ئەسپاردە 83 ترلیۆن دینار بوو.

بەرپرسی ئەو دامەزراوە ئابوورییە ئاماژە بەوەدەدات، بڕی ئەسپاردە بۆ بانکە تایبەتەکان سەدا 20ـی کۆی ئەسپاردەکانی پێکهێناوە.

ئاماژەی بەوەشدا، تەنیا پێنج بانکی تایبەت دەستیان بەسەر سەدا 51ـی کۆی ئەسپاردەی ئەسپاردەکانی کەرتی تایبەتدا گرتووە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە: قەبارەی بڕی نەختینەیی لە دەرەوەی سیستەمی بانکی لە نزیکەی 70تریلیۆن دینارە.