جەیمس وێب نهێنییەکانی هەسارەیەکی دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر ئاشکرادەکات

"هەسارەکە 700 ساڵی رووناکی لە کۆمەڵەی خۆر دوورە"

K24 - هەولێر:

تەلیسکۆپی جەیمس وێب، پرۆژە 10 ملیار دۆلارییەکەی ناسا بوونی گازی دوانۆکسیدی کاربۆنی لە هەسارەیەکی دەرەوەی کۆمەڵەی خۆردا ئاشکراکرد.

وێبسایتی فەرمی ناسا لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە نوێترین دۆزینەوەی تەلیسکۆپی جەیمس وێب دەڵێت، "یەکەمجارە لە مێژوودا نهێنییەکانی هەسارەیەکی دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر، ئاشکرا ببێت".

زیاتر لە 100 لێکۆڵەری زانکۆی کالیفۆرنیا شیکارییان بۆ ئەو داتا و زانیارییانە کردووە کە جەمیس وێب تۆماری کردوون.

بە گوێرەی شیکاری لێکۆڵەرەوەکان، لە بەرگەهەوای هەسارەی (WASP-39b) کە 700 ساڵی رووناکی لە کۆمەڵەی خۆر دوورە، گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن بوونی هەیە.

لێکۆڵەران لەو باوەڕەدان لە رێگەی داتا و زانیارییەکانی جەیمس وێبەوە دەتوانن وردەکاری دیکە سەبارەت بەو هەسارەیە بزانن.

تەلیسکۆبی جەیمس وێب
تەلیسکۆبی جەیمس وێب

ئەم تەلیسکۆپە لە 233 پلە لەژێر سفرەوە لە درەوشانەوە و کارکردن دەوەستێت، دەتوانێت وێنەی هەستیاری هه‌ساره‌ دوورەکان بگرێت، تەلیسکۆپەکە دەتوانێت چاودێری ئەو هەسارە و ئەستێرانە بکات کە 150 ملیۆن کیلۆمەتر لە زەویەوە دوورن.

زانایانی ناسا پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌و ته‌لیسكۆپه‌ وه‌ڵامی زۆربه‌ی پرسیاره‌ بێوه‌ڵامه‌كان ده‌داته‌وه‌ كه‌ له‌ باره‌ی گه‌ردوون و سه‌ره‌تای درووستبوون و ته‌قینه‌وه‌ گه‌وره‌كه‌ بداته‌وه‌، به‌ جۆرێك بتوانێت 13 ملیار ساڵ پێش ئێستا ببینێت.

وه‌ك ئاماژه‌یان بۆ كردووه‌، ته‌لیسكۆپه‌كه‌ هێنده‌ ورده‌، ده‌توانێت له‌ ماوه‌ی دووری دوو هێنده‌ی نێوان گۆی زه‌وی و مانگ، پله‌ی گه‌رمی مێرووله‌یه‌ك له‌سه‌ر زه‌وی بپێوێت.

ناوی تەلیسکۆپەکە بەناوی ئەندازیارێکی پرۆژەی "Apollo Moon landings"ـەوە ناو نراوە، کە لەسەر تەلیسکۆپی هەبڵ کاری کردووە.