تۆپخانەكانی ئێران دەوروبەری حاجی ئۆمەران و سیدەكان تۆپباران دەكەن

گوندنشینانی ئەو ناوچانە ماڵ و حاڵیان جێھێشتووە
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/d5cb1cad-2c51-4df9-939a-683956786a71/teyfur.ism/manifest

K24 - سۆران

پەیامنێری كوردستان24 لە ناوچەكە رایگەیاند: "تۆپخانەكانی ئێران ناوچەی دۆڵ ئاڵانە لە دەوروبەری حاجی ئۆمەران تۆپباران دەكەن، ھەروەھا لە سنووری شارەدێی سیدەكان ناوچەكانی بەربزین و دەرھۆڵ و گوندەكانی كەتینە و بێركم، بە خەستی بۆردوومان دەكەن".

پەیامنێرمان راشیگەیاند: "زۆر لە گوندنشینانی ئەو ناوچانە بەھۆی تۆپبارانەوە گوندەكانیان جێھێشووە و ئاگرێكی گەورە لە ناوچە كوێستانیەكان كەوتووەتەوە".

پێشتر كوردستان24 لە رێگەی چەند سەرچاوە و بڵاوكردنەوەی وێنەی بنكە و بارەگاكانی ھێزەكانی ئێران لە ناوچە سنوورییەكان ئەوەی ئاشكرای كردبوو كە ئێران ھێزێكی زۆری لەو سنوورانە كۆكردوەتەوە.