ئه‌برو گونده‌ش له‌گه‌ڵ كوڕه كوردێكی خۆشناو هاوسه‌رگیری ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
دوای ماوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندیی سۆزداریی له‌نێوانیاندا، ئه‌برو گونده‌ش، هونه‌رمه‌ندی ناوداری توركیا له‌گه‌ڵ كوڕه كوردێك به‌ناوی (ره‌سه‌ن سواره خۆشناو) هاوسه‌رگیری كرد.
ره‌سه‌ن خۆشناو، كوڕه سه‌رمایه‌دارێكی خۆشناوه، ئێستا له شاری دووبه‌ی له وڵاتی ئیمارات نیشته‌جێیه. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك به‌شێوه‌یه‌كی نھێنی له‌گه‌ڵ ئه‌برو گونده‌ش، هونه‌رمه‌ندی ناوداری توركیا له په‌یوه‌ندی سۆزداریدا بووه، دوور له چاوی كامێرا‌كان و به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی هاوسه‌رگیریان كردووه.
له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین جار ده‌نگۆی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی سۆزداریی له‌نێوان كوڕه كورده‌كه و هونه‌رمه‌نده توركییه‌كه بڵاوبوونه‌وه، به‌ڵام ئه‌برو گونده‌ش ره‌تیده‌كرده‌وه هیچ لێدوانێك له‌وباره‌یه‌وه بدات، میدیاكانی توركیا هه‌واڵه‌كه‌یان پشتراستكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، ئه‌برو به‌نهێنی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕه كورده ئه‌نجامداوه و، ئێستا هه‌ردووكیان له شاری دووبه‌ین.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی توركیا، ئه‌برو گونده‌ش 19 ساڵ له هاوسه‌ره‌كه‌ی گه‌وره‌تره، هه‌ردووكیان بڕیاریانداوه له دووبه‌ی بمێننه‌وه و ژیان به‌سه‌ر ببه‌ن، ته‌نها بۆ ئه‌نجامدانی كونسێرت ده‌گه‌ڕێنه‌وه توركیا.