نهێنى پۆشينى جلى سه‌وز يان شين له ساته‌وه‌ختى نه‌شته‌رگه‌ريدا
K24- هه‌ولێر
پزيشكه‌كان له‌كۆندا، له‌ساته‌وه‌ختى نه‌شته‌رگه‌ريدا جلى سپيان ده‌پۆشى، چونكه وا بابوو كه ره‌نگى سپى نيشانه‌ى پاك و خاوێنييه، به‌ڵام دواتر له‌ناوه‌ڕاستى سه‌ده‌ى بيسته‌مدا پزيشكانى چه‌ند نه‌خۆشخانه‌يه‌ك جله‌كانيان له سپييه‌وه گۆڕى بۆ ره‌نگى سه‌وز و شين، چونكه پێيان وابوو، ره‌نگى سپى تووشى سه‌ر ئێشه‌يان ده‌كات و چاو ئازار ده‌دات ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى زووش پيس ده‌بيت.
به‌ڵام هه‌رچى ره‌نگى سه‌وزو شينه، ئارامى به‌چاوه‌كان ده‌به‌خشێت و ئه‌گه‌ر پيسيش بێت ئه‌وه‌نده پێوه‌ى ديار نابێت وه‌كو ره‌نگى سپى.
هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ى ره‌نگى سه‌وزو شين ره‌نگێكى پێچه‌وانه‌يى هه‌يه له‌گه‌ڵ خوێن، له‌ساته‌وه‌ختى نه‌شته‌رگه‌ريدا فێڵ له‌چاوه‌كان ناكات بۆ ئه‌وه‌ى شته‌كان تێكه‌ڵ بكات.