مه‌زارگه‌ی موسای كازم داخرا
K24 – هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، باری له‌ناكاویان راگه‌یاندووه و به هۆی پێشهاته‌كانی ئه‌مڕۆوه مه‌زارگه‌ی موسای كازم داخرا.
ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در وازهێنانی له سیاسه‌ت راگه‌یاند.
ره‌وته‌كه‌ی رایگه‌یاند، هیچ سه‌روكارییه‌كیان له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران نه‌ماوه.
لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری خۆپیشاندانی ره‌وتی سه‌در، كۆتاییان به ئه‌ركه‌كه‌یان هێنا.
لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در چوونه سه‌ر "كۆشكی كۆماری" و بینای حكومه‌ت.
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی له ته‌واوی عێراق راگه‌یاند.
ده‌روازه‌كانی به‌غدا به رووی هاتوچۆی هاووڵاتیاندا داخراون.
ده‌نگۆی پێكدادان و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ری سه‌دری له ئارادایه.
چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆك كۆمار كۆبوونه‌وه، بۆ تاوتوێكردنی پێشهاته نوێیه‌كان.