میسر و جه‌زائیر داوا له لایه‌نه عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن به گفتوگۆ چاره‌سه‌ری ناكۆكییه‌كانیان بكه‌ن

K24 – هه‌ولێر:
له درێژه‌ی كاردانه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سه‌باره‌ت به ئاڵۆزبوونی دۆخی سیاسی عێراق، هه‌ردوو وڵاتی میسر و جه‌زائیر داوای هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه له لایه‌نه عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن.
عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر له دوو په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق و مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به ئاڵۆزبوونی دۆخی سیاسی عێراق راگه‌یاند و پشتیوانی وڵاته‌كه‌شی بۆ ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق و پاراستنی گه‌له‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه.
سه‌رۆكی میسر داوایكردووه لایه‌نه عێراقییه‌كان ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری ئاشتیانه و دووركه‌وتنه‌وه له توندوتیژی و به‌كارهێنانی چه‌ك له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانیان.
به‌پێی به‌یاننامه‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی ئه‌وه‌ی دووپاتكردووه‌ته‌وه كه حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌موو رێكارێك ده‌گرێته‌به‌ر بۆ پاراستنی سه‌قامگیری و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی جه‌زائیر به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی دۆخی عێراقه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، له نزیكه‌وه چاودێری دۆخی عێراق و دوایین پێشهاته سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ین.
له به‌یاننامه‌كه‌دا، جه‌زائیر داوای له سه‌رجه‌م لایه‌نه عێاقییه‌كان كردووه، زمانی گفتوگۆ و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای وڵاته‌كه‌یان به‌سه‌ر هه‌موو ناكۆكییه‌كان سه‌ربخه‌ن بۆ پاراستنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و گیانی هاووڵاتیان.
ئەمڕۆ دووشه‌ممه 29ـی ئابی 2022، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا دەستبەرداربوونی خۆی لەکاری سیاسی راگه‌یاند و، ئاماژەی بەوەدا، سەرەڕای دەستبەرداربوونی لە کاری سیاسی، بەڵام نەجەف هەردەم وەك مەرجەعی گەورە دەمێنێتەوە.
هەر لە میانی ئەم بڕیارەدا سەدر داوای کرد، زۆربەی دامودەزگایەکانی سەر بە رەوتەکەی دابخرێن. وەک ئاماژەیەکیش بۆ دەستبەرداربوونی موقتەدا سەدر لە کاری سیاسی لە هەژمارە تایبەتەکانی وەزیرەکەی سەدر وێنەیەک بەناونیشانی "داخراوە" بڵاوکراوەتەوە
ئەم بڕیارەی سەدر دوای ئەوە دێت ئەمڕۆ کازم حائیری، کە بە مەرجەعی رەوتی سەدر لە عێراق دادەنرێت رایگەیاند، بەهۆی نەخۆشییەوە توانای کاری ئایینی نه‌ماوه و داوای لەلایەنگرانی كردووه، پابەندی رێنماییەکانی عەلی خامنەیی رێبەری ئێران بن.
لە بارەی ئەم بڕیارەی کازم حائیری، موقتەدا سەدر گوتی "بڕیارەکەی کازم حائیری ئارەزوومەندانە نییە".
حائیری داوای لە باوەڕداران کردووه، گوێڕایەڵی رێبەری شۆڕشی ئیسلامی، عەلی خامنەیی بن، ئەو شایستەترین کەسە بۆ سەرکردایەتیکردنی میللەت و به‌رهه‌ڵستیكردنی سته‌مكاران، هەروەها پێكه‌وه یەکڕیزی بپارێزن و رێگه‌نه‌ده‌ن نه‌یارانی وڵات ئاگری ناکۆکی و ململانێ بنێنه‌وه.
له‌كۆتاییدا حائیری داوایكردووه بەعسی، تاوانباران و گەندەڵەکان لە پۆست و بەرپرسیاریەتییەکانی وڵات دووربخرێنەوە.
گەورە مەرجەعی شیعە، کازم حائیری یەکێکە لە مەرجەعەکانی شیعە و ئێستا نیشتەجێی حەوزی قومە لە ئێران و فەتواکانی لە نێو بەشێکی دیاری شوێنکەوتوانی مەزهەبی شیعە پەیڕەودەکرێن.