پەیامێک لە سەرۆك بارزانییەوە

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، په‌یامێكی له‌ باره‌ی ره‌وشی ئه‌مڕۆی به‌غدا بڵاوكرده‌وه‌
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، په‌یامێكی له‌ باره‌ی ره‌وشی ئه‌مڕۆی به‌غدا بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌: زۆر نیگەرانین بەرانبەر ڕووداو و پەرەسەندنەكانی ئەم دواییەی عێراق.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

زۆر نیگەرانین بەرانبەر ڕووداو و پەرەسەندنەكانی ئەم دواییەی عێراق. هیوادارم هەموو لایەك هەست بە بەرپرسیارێتی بكەن و دان بەخۆیاندا بگرن و بۆ یەكلاییكردنەوەی ناكۆكییەكانیان چەك و توندوتیژی بەكار نەهێنن. هیوادارم بیر لەو چارەسەرانە بكەنەوە كە خێر و بەرژەوەندیی گەل و وڵاتی تێدا بێت.

مسعود بارزانی 

29ی ئابی 2022