ناپۆلی به یهك مهرج رازیبووه كریستیانۆ بگوازێتهوه
ناپۆلی رازی بووە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە خواستن بگوازێتەوە ریزەکانی، بەو مەرجەی مانچێستەر یونایتد بەشێکی مووچەکەی بدات.
رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، دێ لاورێنتس سەرۆکی یانەی ناپۆلی رازیبووە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بباتە ریزەکانی بەو مەرجەی مان یونایتد بەشێکی مووچەکەی دۆن بدات.
لەلایەکی دیکە میدیاکانی بەریتانیا رایانگەیاندووە، خۆرخێ مێندێز ئۆفەرێکی پێشکەشی ناپۆلی کردووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ بێبەرامبەر بە خواستن بگوازنەوە ریزەکانیان، بەبێ ئەوەی گرێبەستەکەی دۆن ببێتە بەشێک لە گرێبەستی ڤیکتۆر ئۆسیمێن هێرشبەری ناپۆلی کە دەنگۆ هەیە بچێتە ریزەکانی مان یونایتد.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ وهرزی رابردوو له یانهی یوڤێنتۆسهوه گهڕایهوه مان یونایتد، دوای گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی شەیتانە سوورەکان، لە یەکەم وەرز لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 39 یاریکرد و توانی 24 گۆڵ و سێ ئاسیست تۆمار بکات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له نێوان ساڵانی 2003 بۆ 2009 یاریی بۆ یونایتد كردووه، ئهوكات 3 نازناوی پرێمهرلیگ و نازناوێكی چامپیۆنزلیگی لهگهڵ شهیتانه سوورهكان بهدهستهێناوه.