لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
K24 – هه‌ولێر:
لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا و تێیدا بڕیاری پێكهێنانی ژماره‌یه‌ك لیژنه‌ی لاوه‌كی درا.
لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كانی دوو رۆژی رابردووی شاری به‌غدا، كه به فه‌رمانی مسته‌فا كازمی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان پێكهێنراوه، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 31ـی ئاب/ئۆگێستی 2022) به سه‌رۆكایه‌تی قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری پێكهێنانی ژماره‌یه‌ك لیژنه‌ی لاوه‌كی بۆ لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون درا.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی ئه‌عره‌جی، لیژنه‌ی ناوبراو به‌دواداچوون بۆ كوژران و برینداربوونی ده‌یان خۆپیشانده‌ر و هێزه ئه‌منییه‌كان له دوو رۆژی رابردوودا له ناوچه‌ی سه‌وز ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی كار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن.
ئه‌عره‌جی داواشیكرد، به‌دواداچوونه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی بێلایه‌ن بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه كرۆكی راستییه‌كان.
رۆژی 29ـی ئابی 2022، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا دەستبەرداربوونی خۆی لەکاری سیاسی راگه‌یاند و، ئاماژەی بەوەدا، سەرەڕای دەستبەرداربوونی لە کاری سیاسی، بەڵام نەجەف هەردەم وەك مەرجەعی گەورە دەمێنێتەوە.
هەر لە میانی ئەم بڕیارەدا سەدر داوای‌کرد، زۆربەی دامودەزگاکانی سەر بە رەوتەکەی دابخرێن.
بڕیارەكه‌ی سەدر دوای ئەوە هات، رۆژی دووشه‌ممه 29ـی ئابی 2022، کازم حائیری، کە بە مەرجەعی رەوتی سەدر لە عێراق دادەنرێت رایگەیاند، بەهۆی نەخۆشییەوە توانای کاری ئایینی نه‌ماوه و داوای لەلایەنگرانی كردووه، پابەندی رێنماییەکانی عەلی خامنەیی رێبەری ئێران بن.
لە بارەی ئەم بڕیارەی کازم حائیری، موقتەدا سەدر گوتی: "بڕیارەکەی حائیری ئارەزوومەندانە نییە".
دوای تویته‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در، رۆژی دووشه‌ممه 29ـی ئابی 2022، لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و هێرشیانكرده سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و، داوای رووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی ئێستایان ده‌كرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان چه‌كدارانی سه‌ره‌یا سه‌لام، باڵی سه‌ربازی ره‌وتی سه‌در و لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌مانگی روویداو، به‌وهۆیه‌وه 30 خۆپیشانده‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له 300 هاووڵاتیی تریش برینداربوون.