ته‌ندرووستی كه‌ركووك زمانی كوردیی سه‌ر نووسراوه‌كان پشتگوێ ده‌خات

K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی نووسراوێكی ته‌ندرووستی كه‌ركووك، له‌مه‌ودوا ده‌ركردنی مۆڵه‌تی ته‌ندرووستی كارگه و شوێنه‌كانی كاركردن ته‌نیا ده‌بێت به زمانی عه‌ره‌بی بێت.
به گوێره‌ی نووسراوه‌كه كه گشتاندنی بۆ كراوه و به‌شی پشكنینی ئاگادار كردووه‌ته‌وه، هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌كی ده‌ركردنی مۆڵه‌تی تەندرووستی بۆ كارگه و شوێنكاره‌كان ده‌بێت به عه‌ره‌بی بێت.
له دوای رووداوه‌كانی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه، زمانی كوردیی له دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كانی كه‌ركووك رۆژ له دوای رۆژ زیاتر پشتگوێ ده‌خرێت.
به هۆی ئه‌و شاڵاوه‌ی ته‌عریب ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه زۆرێك له به‌ڕێوبه‌ره كورده‌كانی دامه‌زراوه‌كان لادراون و له جێگه‌یان به‌ڕێوبه‌ری به ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌بی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق دانراون.
به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق، زمانی كوردیی له پاڵ زمانی عه‌ره‌بیدا، زمانی ره‌سمیی ده‌وڵه‌ته و پێویسته له‌سه‌ر لۆگۆ و نووسراوه ره‌سمییه‌كانی عێراق هه‌بێت.
