پەرلەمانی کوردستان خولی پایزەی دەکاتەوە

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان - ئەرشیف
کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان - ئەرشیف

K24 - هەولێر:

پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و خولی پاییزەی دەکاتەوە، خوێندنەوەی یەکەمیش بۆ چەند پرۆژە یاسایەک دەکات.

بڕیارە کاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە (1ـی ئەیلول/ سێپتێمبەری 2022)، پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و خولی پایزەی بکاتەوە.

بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەمڕۆ، سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان گوتارێک پیشکەش دەکەن بەبۆنەی کردنەوەی خولی پایزە.

دواتر، پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای کار لە هەرێمی کوردستان - عێراق و پڕۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای ئەنجوومەنی شورای هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە (14)ی ساڵی 2008 دەکات.