كۆشكی سپی: مەترسی لەسهر بنكهی ئهتۆمی زاپۆریژیا ههیه
K24 – ههولێر:
گوتهبێژی كۆشكی سپی ئاشكرایكرد، پێویسته مافی دەستڕاگەیشتنی ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ وزەی ئەتۆمی، بۆ زاپۆریژیا بێ بەربەست بێت.
كارین جان پیهر گوتهبێژی كۆشكی سپی، له میانهی كۆنفرانسی رۆژنامهوانی ههفتانه رایگهیاند، گرنگە ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ وزەی ئەتۆمی، مافی دەستڕاگەیشتن به وێستگەی زاپۆریژیای هەبێت.
ههروهها راشیگهیاند، دهبێت مافی دەستڕاگەیشتنی ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ وزەی ئەتۆمی بۆ زاپۆریژیا بێ بەربەست بێت و دهكرێ تا ئەو کاتەی پێویست بێت ئاژانسی ناوبراو له زاپۆریژیا بمێنێتەوه.
دهشڵێت: "نەک تەنیا بۆ خەڵکی ئۆکرانیا، بەڵکو بۆ تەواوی ناوچەکە، مەترسی لەسهر بنكهی ئهتۆمی زاپۆریژیا ههیه".
لهمبارهیهوه وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگهیاند، هەندێک لایەن هەوڵی دروستکردنی کۆسپ دەدەن لە بەردەم کارەکانی لیژنەی ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ وزەی ئەتۆمی لە وێستگەی زاپۆریژیا.
هەروەها ئامادەیی مۆسکۆی نیشاندا بۆ هەماهەنگی و پاراستنی ئاسایشی لیژنەکە، هەرچەندە ئەوەشی نەشاردەوە کە بارودۆخی نزیک ئەو وێستگە ئەتۆمییە ئاڵۆزە، بەڵام لەژێر کۆنتڕۆڵدایە.
وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا یەکێکە لە گەورەترین وێستگەکان لەسەر ئاستی ئەوروپا، لە ئاداری 2022 لە لایەن هێزەکانی رووسیاوە کۆنترۆڵکراوە، بەڵام کارمەندەکانی ناو وێستگەکە ئۆکرانین.