قۆناغی دووەمی پڕۆژەی پێوەری زیرەک دەستپێدەکات

نزیکەی ملیۆنێک و 300 هەزار پێوەری زیرەک لە هەرێمی کوردستان بەستراون
کارمەندێکی وەزاارەتی کارەبا لەکاتی بەستنی پێوەری زیرەک
کارمەندێکی وەزاارەتی کارەبا لەکاتی بەستنی پێوەری زیرەک

K24 – هەولێر

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، قۆناغی دووەمی پڕۆژەی پێوەری زیرەک دەستپێدەکات.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، قۆناغی دووەمی پڕۆژەی پێوەری زیرەکی کارەبا، بە بەستنی نزیکەی 500 هەزار پێوەری زیرەک، دەستپێدەکات.

وەزارەتی کارەبا روونیکردووەتەوە، نزیکەی ملیۆنێک و 300 هەزار پێوەری زیرەک لە هەرێمی کوردستان بەستراون، بەمشێوەیە:.

پارێزگای هەولێر، زیاتر لە 411 هەزار.

پارێزگای سلێمانی، زیاتر لە 352 هەزار.

پارێزگای دهۆک، زیاتر لە 233 هەزار.

پارێزگای هەڵەبجە، نزیکەی 33 هەزار.

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، زیاتر لە 53 هەزار.

ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، زیاتر لە 92 هەزار.

ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، زیاتر لە 68 هەزار.

ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، زیاتر لە 51 هەزار.