گه‌نجێكی 19 ساڵ له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی ئاسایشی خۆسه‌ردا گیانی له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
گه‌نجێكی 19 ساڵی خه‌ڵكی عفرین له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی خۆسه‌ری باكوور و رۆژئاوای كوردستان گیانی له‌ده‌ستدا.
رێكخراوی مافی مرۆڤ له عه‌فرین بڵاویكرده‌وه، ئه‌و گه‌نجه پێش 20 رۆژ له لایه‌ن هه‌واڵگری سه‌ربازیی سه‌ر به خۆبه‌ڕێبه‌ری باكوور و رۆژئاوای سووریا له شاری حه‌له‌ب ده‌ستگیركراوه و دوێنێ ته‌رمه‌كه‌ی راده‌ستی كه‌سوكاری كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و رێكخراوه روونیكردووه‌ته‌وه، گه‌نجه‌كه ناوی دیار خه‌لیل عومه‌ر، (19 ساڵ)ـه و له گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسوود له حه‌له‌ب ده‌ستگیركراوه و دوێنێ ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ربازی سه‌ر به ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری خێزان و كه‌سوكاری ئه‌و گه‌نجه‌یان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه بچن ته‌رمه‌كه‌ی وه‌ربگرنه‌وه.
به گوێره‌ی زانیاری ئه‌و رێكخراوه‌ی مافی مرۆڤ، له پشكنینی ته‌رمه‌كه، له پزیشكی دادی حه‌له‌ب ده‌ركه‌وتووه، دیار له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌ریه‌ك له گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌شره‌فیه و شێخ مه‌قسوودی حه‌له‌ب، به هۆی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ره‌های دانیشتوانیان كوردن، له لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌په‌گه و هه‌سه‌ده‌وه كۆنترۆڵ كراون و ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكوور و رۆژئاوای سووریا، تێیاندا باڵا ده‌سته.