رۆژانه 13 هه‌زار كارتۆن هێلكه له هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌م ده‌هێندرێت
K24 – هه‌ولێر:
هه‌رێمی كوردستان له به‌رهه‌مهێنانی هێلكه‌دا گه‌یشووه‌ته ئاستی خۆبژێوی و پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی ناوخۆ، له ئێستادا هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ش ده‌كرێت.
فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتەرنەری، به فەرمانگەی میدیا و زانیاری راگه‌یاند، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه گرنگی زۆری به پرۆژه‌كانی به‌رهه‌هێنانی هێلكه‌داوه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی هێلكه‌ی ده‌ركرد، كه ئه‌مه‌ش بووه هۆی زیادبوونی پرۆژه‌كانی به‌رهه‌هێنانی هێلكه.
بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، پێشتر ته‌نها 11 پرۆژه‌ی به‌رهه‌هێنانی هێلكه‌هه‌بوو، كه توانای به‌رهه‌هێنانی پێداویستی ناوخۆی و ركابه‌ری نرخی به‌رهه‌می هاورده‌كراویان نه‌بوو، بۆیه ته‌نها 50%ی پرۆه‌كان كاریان ده‌كرد و رۆژانه نزیكه‌ی 3000 كارتۆ هێلكه‌یان ده‌خسته بازاڕه‌وه.
ئێستا له هەرێمی کوردستاندا، ٢٧ پڕۆژەی بەرهەمهێنانی هێلکە هەیە، كه توانای به‌رهه‌مهێنانی 13 هه‌زار کارتۆن هێلكه‌یان هه‌یه له رۆژێكدا، له كاتێكدا پێداویستی ناوخۆی بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 7 هه‌زار كارتۆن هێلكه‌یه له رۆژێكدا. ئه‌وه‌ی له پێداویستی ناوخۆش زیاد ده‌بێت، به میكانیزمێك ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی ناوه‌راست و باشووری عێراق ده‌كرێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی سامانی ئاژه‌ڵ ئاشكراشیكرد، 24 پرۆژه‌ی دیكه‌ی به‌رهه‌هێنانی هێلكه له قۆناغی دامه‌زراندندایه، ئه‌مه‌ش هه‌رێمی كوردستان ده‌باته قۆناغێك دیكه له به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی هێلكه، كه سه‌ره‌ڕای هه‌نارده‌كردنی، ده‌كرێت له پیشه‌سازی خوارده‌مه‌نی و جوانكاریدا سوودی زیاتری لێوه‌ربگیرێت.
سه‌باره‌ت به به كوالیتی و جۆری ئه‌و هێلكه‌ی له هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌م ده‌هێندرێت، فیراس ئه‌حمه‌د رایگه‌یاندووه، ئێستا خواستی هاوڵاتیان له‌سه‌ر هێلكه‌ی سپی زیاتر له‌سه‌ر هێلكه‌ی قاوه‌یی، بۆیه زۆربه‌ی به‌رهه‌می پرۆژه‌كانی ناوخۆ، بریتییه له هێلكه‌ی سپی و له رووی كوالیتی و ته‌ندروستییه‌وه، به‌رده‌وام چاودێری ده‌كرێن و ئاسایشی خۆراك له‌و به‌رهه‌مانه‌دا دابینكراوه، بۆیه ئه‌و هێلكه‌یه‌ی له هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌مده‌هێندرێت له هی زۆرێك له وڵاتان باشتره.
سه‌باره‌ت به نرخی هێلكه له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ناوبراو روونیكردووه‌ته‌وه، نرخی هێلكه به به‌رواورد به گرانبوونی نرخی كه‌ره‌سته‌كانی ئالیك گران نه‌بووه، كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هاورده ده‌كرێن بۆ دروستكردنی ئالیك و نرخی ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ش له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه.