ناوی قوتابییه‌كی كورد له لیستی یه‌كه‌مه‌كانی عێراق ده‌رده‌هێندرێت
K24 - هه‌ولێر:
ناوی قوتابییه یەكەمەكانی عێراقی بڵاوكرانه‌وه، به‌ڵام ناوی خوێندكار بەڕێز مەحەممەد لەنێو لیستەكەدا ده‌رهێندراوه كە خوێندكاری ئامادەیی كوردستان بوو له كه‌ركووك و كۆنمره‌ی 99.86ـی به‌ده‌ستهێنابوو.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق ناوی خوێندكارە یەكەمەكانی عێراق كە ژمارەیان 173 خوێندكارە و كۆنمره‌ی 99.86ـیان بەدەستهێناوە بڵاوكردەوە، به‌ڵام ناوی قوتابی به‌ڕێز محه‌ممه‌د مه‌ناف، قوتابی قوتابخانه‌ی كوردستان له كه‌ركووك ده‌رهێناوه كه كۆنمره‌ی 99.86 به‌ده‌ستهێنابوو و یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی خوێندنی كوردی بوو له كه‌ركووك.
سه‌ربه‌ست عه‌بدولواحید، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماده‌یی كوردستان له كه‌ركووك به كوردستان24ـی راگه‌یاند، پێمانوایه ناوی به‌ڕێز محه‌ممه‌د، قوتابی كوردی قوتابخانه‌كه‌مان ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورده ده‌رهێندراوه و به ئه‌نقه‌سد ئه‌و كاره ئه‌نجامدراوه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌باره‌ی بابه‌ته‌كه‌وه به‌دواداچوونمان كردووه و له په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كه. ده‌شڵێت، " به‌شێوه‌یه‌كی تووند دژایه‌تی خوێندنی كوردی له كه‌ركووك ده‌كرێت و ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوی قوتابخانه‌كه كوردستانه و قوتابیه‌كه كورده، ناوی له‌نێو لیستی قوتابیه یه‌كه‌مه‌كانی عێراقدا نه‌بووه، بۆیه زۆر دڵگرانین و ئه‌و كاره جێی قبووڵكردن نییه".
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماده‌یی كوردستان له كه‌ركووك سوپاسی د.ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌وان له‌سه‌ر هێڵ بووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی خوێندی كوردی له كه‌ركووك و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر وه‌زیری هه‌رێمی كوردستان لێره بوایه، كێشه‌كه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا چاره‌سه‌رده‌كرا.