زیدان له نێوان ئیسكۆ و خامیس یه‌كێكیان هه‌ڵده‌بژێرێت
له ئێستادا میدیاكانی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید به وردی چاودێری جموجۆڵی بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یانه شاهانه‌كه ده‌كه‌ن، له ئێستاشدا باس له داهاتووی ئیسكۆ و خامیس رۆدریگێز ده‌كه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا، زینه‌دین زیدان، راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید ڕه‌تی كردۆته‌وه ده‌ستبه‌رداری ئیسكۆ بێت، به‌ڵام ده‌رگای یانه‌كه‌ی به ڕووی خامیس رۆدریگێز كردۆته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئیداره‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید چه‌ندان گرێبه‌ستیان بۆ فرۆشتنی ئیسكۆ له یانه‌كانی پرێمه‌ر لیگ بۆ هاته‌وه، هه‌روه‌ها یانه‌ی یوڤێنتۆسیش داخوازی ئه‌م ناوه‌ڕاستكاره‌ی ریالی كردووه، به‌ڵام زیدان داوای له‌م یاریزانه كردووه كه له یانه‌كه بمێنێته‌وه و موژده‌ی ئه‌وه‌شی پێداوه بۆ وه‌رزی داهاتوو به‌شێك ده‌بێت له پلانه‌كانی.
له باره‌ی ناوه‌ڕاستكاره كۆلۆمبیاییه‌كه‌ش، زیدان ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی ئاگادار كردۆته‌وه به گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها ده‌ستبه‌رداری ئه‌م یاریزانه بن و رێگری له خامیس رۆدرێگێز نه‌كه‌ن.