سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كۆنسوڵی نوێی رووسیا لە هەولێر كرد

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ كۆنسوڵی نوێی رووسیا له‌ هه‌ولێر
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ كۆنسوڵی نوێی رووسیا له‌ هه‌ولێر

K24  - هه‌ولێر:

سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ كۆنسوڵی نوێی رووسیا له‌ هه‌ولێر كۆبووه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 6ـی ئه‌یلوولی 2022، سه‌رۆك بارزانی له‌ پیرمام پێشوازی له‌ مەكسیم رۆبین، كۆنسوڵی نوێی رووسیا لە شاری هەولێر كرد.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی باره‌گای بارزانی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و رووسیا تاوتوێ كران و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەردوولا كرایەوە بە تایبەت لە بواری ئابووری و خوێندنی باڵا.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له‌ دیداره‌كه‌دا بیروڕا لەبارەی دواپێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و، سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ كۆنسوڵی نوێی رووسیا خواست لە ئەرك و كارەكانیدا.