دادگای فیدراڵی چارەنووسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەکلایی دەکاتەوە

دادگای فیدراڵی عێراق - ئەرشیف
دادگای فیدراڵی عێراق - ئەرشیف

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، کۆدەبێتەوە و چارەنووسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەکلایی دەکاتەوە.

بڕیارە ئەمرۆ چوارشەممە 7ی ئەیلوولی 2022، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق کۆببێتەوە، بۆ تاوتوێکردنی پرسی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر سکاڵای رەوتی سەدر، کە داوا کراوە، بەهۆی ئەوەی نەتواندراوە لە ماوەی دەستووری پەرلەمان سەرۆک کۆمار هەڵبژێرێت و حکومەت پێکبهێندرێت، ئەنجومەنی نوێنەران بەپێی دەستوور هەڵوەشێندرێتەوە.

پێشتر چوار جاری دیکە دادگای باڵای فیدراڵی تاوتوێکردن و یەکلاکردنەوەی پرسی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراقی دواخستووە، بۆیە بڕیارە ئەمڕۆ دادگا دوا بڕیاری خۆی لە دۆسیەکە بدات و چارەنووسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەکلایی بکاتەوە.

هاوکات لە دۆسیەکە داوا کراوە دادگای فیدراڵی بڕیار بدات بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە.