بۆ یه‌كه‌مجار هه‌سه‌ده و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له سێگۆشه‌ی سنووریی مانۆڕێكی هاوبه‌ش ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
بۆ یه‌كه‌مجاره، هه‌ریه‌ك له هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له سێگۆشه‌ی سنووریی (عێراق، سووریا و توركیا)، مانۆڕێكی هاوبه‌ش ده‌كه‌ن.
مانۆڕه هاوبه‌شه‌كه له ناوچه‌كانی سنووری پارێزگای حه‌سه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌و مانۆڕه‌دا، چه‌كی قورس و مامناوه‌ند به‌كارده‌هێنرێت و راهێنان له‌سه‌ر چاودێریكردنی شانه تیرۆریستییه‌كان ده‌كرێت.
ئه‌مه یه‌كه‌م مانۆڕی هاوبه‌شه له سێگۆشه‌ی سنووری بكرێت و سێیه‌م مانۆڕه له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، پێشتر دوو مانۆڕی دیكه له سنووری دێرزوور كرابوون.