گەنجێکی کورد له کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیدا وەک باشترین دیپلۆماتکار هەڵبژێردرا
K24 – هه‌ولێر:
گه‌نجێكی كوردی دانیشتووی شاری هه‌ولێر، له كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی گه‌نجان له وڵاتی توركیا، له نێو 100 گه‌نجی زیاتر له 70 وڵات، به باشترین دیپلۆمتكار هه‌ڵبژێردرا.
موحەممەد سوڵتان عەبدوڵڵای تەمەن 23 ساڵ، به كوردستان24ی راگه‌یاند، له‌ماوه‌ی نێوان (19 بۆ 23ی ئاب/ئۆگێستی 2022)، له شاری ئیستانبوڵ له توركیا، به‌شداری له كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی "Best Diplomats" كردووه، كه ساڵانه له‌باره‌ی پرسه گرنگ و زیندووه‌كانی جیهان هاوشێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجامده‌درێت.
ناوبراو روونیشكرده‌وه، ساڵانه چه‌ند كۆنفراسێكی هاوشێوه به‌رێوه‌ده‌چێت كه له‌لایه‌ن رێكخراوی دیپلۆماتی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، بنكه‌ی سه‌ره‌كییان له ئه‌مه‌ریكایه و هه‌ر كۆنفراسێك تایبه‌ت ده‌بێت به پرسێكی دیاریكراو و ئه‌و كۆنفرانسه‌ی ئیستانبوڵیش تایبه‌ت بووه به پرسی جینۆساید و كۆمه‌ڵكوژی و تاوانه‌كانی جه‌نگ.
له دانیشتنه‌كانی كۆنفرانسه‌كه‌دا، به‌شداربووان رۆڵی نێردەی دیپلۆماسی وڵاتانی ئەندام لە نەتەوەیەکگرتووەکان وه‌رده‌گرن، كه ئه‌و گه‌نجه كورده له كۆنفڕانسه‌كه‌دا وەک نێردەی دیپلۆماسی وڵاتی عێراق دەستنیشان کراوه.
هه‌روه‌ها به‌شداربووان له‌ژێر تاقیكردنه‌وه‌ی توانای سەرکردایەتی دیپلۆماسی و ئەتەکێت و گفتوگۆدا ده‌بن.
موحەممەد سوڵتان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له ریزبه‌ندی قسه‌كه‌رانی كۆنفرانسه‌كه‌دا وه‌ك یه‌كه‌م كه‌س گووته‌ی خۆی پێشكه‌شكردووه و باسی له جینۆسایی گه‌لی كورد و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و دۆڵی بالیسان و ئه‌نفالی بارزانییه‌كانی كردووه.
دواتریش سه‌رۆكایه‌تی تیمی ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی بڕیاری"چارەسەرکردنی پاشماوەی جینۆساید و تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ لە جیهان"دا كردووه، كه 67 ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنفرانسه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، له كۆی 100 ئه‌ندام كه هه‌ریه‌كه‌یان له رۆڵی نێرده‌ی دیپلۆماسی وڵاتێكی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا بوونه.
ئامانج له‌م جۆره كۆنفرانسانه هاندانی گه‌نجان و په‌ره‌پێدانی تواناكانیانه له بواری دیپلۆماتی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و نوێنه‌رایه‌تی كردنی وڵاتان و هه‌رێمه‌كان له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.