پاشا چارلسی سێیەم: بۆ کۆچی دوایی دایکی شکۆدار و خۆشەویستم شیوەن دەگێڕین
K24 - هه‌ولێر:
پاشا چارلسی سێیەم، پرسە و خەم و پەژارەی خۆی بۆ کۆچی دوایی دایکی راگەیاند.
لە راگەیاندراوێکدا بۆ کۆچی دوایی شاژن ئه‌لێزابێسی دووه‌م، پاشا چارلسی سێیەم گوتی: "کۆچی دوایی دایکی خۆشەویستم، خاوەن شکۆ شاژنە ئێلیزابێسی دووەم، گەورەترین خەمە بۆ من و هەموو ئەندامانی خێزانەکەم".
جەختیشیکردەوە، بۆ کۆچی دوایی دایکی شکۆدار و خۆشەویستم، شیوەن دەگێڕین.
ده‌شڵێت: "دەزانم تەواوی وڵات و وڵاتانی کەمەنوێڵس و هاووڵاتیان لە تەواوی جیهان بۆ کۆچی شاژن نیگەرانن".
دوێنێ ئێواره شاژنه ئێلیزابێسی دووه‌م، شاژنی به‌ریتانیا، له ته‌مه‌نی 96 ساڵییدا كۆچی دواییكرد.
ناوی ته‌واوی ئێلیزابێس ئه‌لیكسه‌ندرا مارییه، له (1926) له له‌نده‌ن له‌دایكبووه، له 6ـی شوباتی 1952، ته‌ختی پاشایه‌تی به‌ریتانیا وه‌رگرتووه.
پادشای 15 وڵات بووه له یه‌كێتی كۆمێنوێلس، كه له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایه‌تی سیسته‌می پاشایه‌تی به‌ریتانیادان.
له ساڵی 1947، له‌گه‌ڵ میر فلیپ هاوسه‌رگیری كردووه و خاوه‌نی چوار كوڕبوون، كه میر چارلس كوڕی گه‌وره‌یان له‌دوای خۆی وه‌ك جێنشینی فه‌رمی بووه پادشای به‌ریتانیا.
رۆژی (8ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن كۆشكی باكینگهامه‌وه، له ته‌مه‌نی 96 ساڵیدا كۆچی دوایی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم راگه‌یه‌ندرا.
ماوه‌ی زیاتر له 70 ساڵ، له‌سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی به‌ریتانیا مایه‌وه، كه بووه درێژترین ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی پاشاكانی به‌ریتانیا له مێژوودا.