عەبادی: دوای فەللوجە مووسڵ ئازاد دەکەین

له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وامدا ده‌بین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئاواره‌كان

K24 - ھەولێر

سەرۆك وەزیرانی عێراق لە فەللوجەوە رایگەیاند، دوای كۆنترۆلكردنەوەی فەللوجە مووسڵ ئازاد دەكەین.

حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانده‌ی گشتی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ عێراق له ‌میانه‌ی سه‌ردانێكیدا بۆ فه‌للوجه‌و به‌بۆنه‌ی ئازادكردنیه‌وه‌ رایگه‌یاند: "له ‌فه‌للوجه‌وه‌ بانگه‌شه‌ بۆ ئاشته‌وایی نێوان پێكهاته‌كانی عێراق ده‌كه‌ین، رێگه‌ش به‌و لایه‌نانه‌ ناده‌ین كه‌ ده‌یانه‌وێت درز بخەنە یه‌كڕیزی پێكهاته‌كانی عێراق". ‌

عه‌بادی گوتیشی: "دوای ئەوەی فەللوجە کۆنتڕۆڵکرایەوە، بەم زوانە مووسڵیش ئازاد دەکەینەوە" هەرەوەها گوتی: "له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وامدا ده‌بین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئاواره‌كان".

ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زای فه‌للوجه‌ له‌ 23ی مانگی رابردوو ده‌ستیپێكرد‌و دوێنێ کۆتایی هات.