هه‌سه‌ده 90 كه‌سی ده‌ستگیركرد
K24 – هه‌ولێر:
هەسەدە ٩٠ کەسی بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ تورکیا لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دەستگیرکرد.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگه‌یاند، هێزە تایبەتییەکانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هەسەدە" ٩٠ کەسیان بە تۆمەتی سیخوڕی‌کردن و بوونی پەیوەندیان بە تورکیا و گروپە چەکدارەکان کە پەیوەندیان بە هێرشەکانی دوو مانگی رابردووەوە هەبووە لەناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دەستگیرکردووە.
بەگوێرەی هەواڵی روانگە تەواوی ئەو کەسانە لە زیندانییەکانی ئەمنی باکووری حەلەب، حەسەکە، رەقا و دێرەزوور دانراون.
ئه‌مه له كاتێكدایه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا ئاژانسی ئه‌سۆشیتید پرێس له راپۆرتێكدا باسی له‌وه كرد، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" له دوای كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی رایگه‌یاندووه، كاری له‌پێشینه‌یان كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانه له‌نزیك سنووری توركیا، به‌ڵام ئاماده‌كارییان بۆ شه‌ڕێكی درێژخایه‌ن كردووه ئه‌گه‌ر ئه‌نقه‌ره ئۆپه‌راسیۆنه نوێیه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانیان ده‌ستپێبكات و بۆ به‌رگریكردنیش په‌نا ده‌به‌نه به‌ر پشتیوانی دیمه‌شق.