به‌ریتانیا 6 درۆنی ژێرئاو ده‌داته ئۆكرانیا
K24 - هەولێر:
بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه چێندراوه‌كانی ژێر ده‌ریا كه رووسیا چاندوویه‌تی، به‌ریتانیا 6 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ژێرئاو بۆ ئۆكرانیا دابینده‌كات، وێڕای ئه‌وه‌ش تیمێكی سه‌ربازی ئۆكرانی بۆ راهێنانكردن له‌سه‌ر ئه‌م درۆنانه، سه‌ردانی له‌نده‌ن ده‌كه‌ن .
وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: ئه‌م درۆنانه بۆ هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی ژێر ده‌ریا دروستكراون، توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه له قوڵایی 100 مه‌تر له ژێرئاودا، بۆمبی چێنراو بدۆزێته‌وه و شوێنه‌كه‌ی دیاریبكات.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌م فڕۆكانه بۆ ئه‌وه ده‌درێنه ئۆكرانیا، تاكو له‌و بۆمبه چێندراوانه رزگاری بێت، كه رووسیا له‌ژێر ده‌ریادا بڵاویكردوونه‌ته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، بۆ چۆنییه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌م درۆنانه، ده‌یان سه‌ربازی ئۆكرانی راهێنانیان پێده‌كرێت.
ئه‌مه دوای ئه‌وه دێت، رووسیا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه، كه‌شتییه‌كانی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانی له رێگه‌ی بۆمبه چێنراوه‌كانی ژێر ده‌ریا، بته‌قێنێته‌وه.
به‌ریتانیا پێوایه، هه‌نارده‌ی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانی به گوێره‌ی رێككه‌وتن ره‌وانه‌ی وڵاتانی جیهان ده‌كرێت، به‌ڵام به‌هۆی بۆمبه چێنراوه‌كان له ئێستادا رێژه‌ی هه‌نارده‌كردن سنوورداره.
شه‌ڕی ئۆكرانیا له (24ـی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)ـه‌وه ده‌ستیپێكرد و له ده‌ستپێكی شه‌ڕدا رووسیا تا نزیك كیێڤی پایته‌خت پێشڕه‌ویكرد و تا ئێستاش له زۆربه‌ی به‌شه‌كانی ئه‌م وڵاته شه‌ڕ به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها رووسیا و ئۆكرانیا له ئه‌سته‌نبۆڵ به چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنیان واژوو كرد، ئامانج لێی ئاسانكردنی گه‌یشتنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیایه بۆ بازاڕه‌كانی جیهان، كه به‌هۆی ئه‌م شه‌ڕه‌وه نرخی دانه‌وێڵه له زۆربه‌ی وڵاتان به‌رزبووه‌ته‌وه.