حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مساڵ زۆرترین بودجه‌ی بۆ كه‌رتی په‌روه‌رده ته‌رخانكردووه

K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 15 ملیۆن و 700 هه‌زار كتێبی نوێ بۆ ساڵی خوێندنی (2022-2023) چاپكردووه، كه‌وا بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوو زه‌نگی خوێندن له ناوه‌نده‌كانی خوێندن لێبدرێت.
جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا رایگه‌یاند، له سۆنگه‌ی گرنگیپێدانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كه‌رتی په‌روه‌رده، بۆ ساڵی نوێی خوێندن 15.7 ملیۆن كتێبی نوێ چاپكراوه به گوژمه‌ی زیاتر له 17 ملیار دینار.
له درێژه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌سپێكی ساڵی نوێی خوێندن، له‌ماوه‌ی رابردوو به بڕیاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕی 20 ملیار دینار تەرخانکرا بۆ دابینکردنی پێداویستی قوتابخانەکان، هاوکات 46 ملیار و 600 ملیۆن دیناری دیکەی تەرخانکرد بۆ نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی بینای قوتابخانەی نوێ، دەزگای خێرخوازی بارزانیش 200 قوتابخانەی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان نۆژەنکردووەتەوە و کارەکانیان لە قۆناغی کۆتاییدان.
پێشتریش سامان سیوه‌یلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان به کوردستان24 راگەیاندبوو، ئەمساڵ لە پشووی هاویندا هەنگاوی زۆرباش نراوە وەکو ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن، دابەشکردنی میلاکاتی خوێندن، جیاکردنەوەی پۆلەکان و دابینکردنی کتیب بۆ سەرجەم قوتابیانی هەرێمی کوردستان، ئەمساڵ ئەم هەنگاوانە زووتر جێبەجێکران تاوەکو لەگەڵ دەستپێکردنەوەی خوێندندا قوتابخانەکان سەرقاڵی ئەو کارانه نەبن.
به‌پێی ساڵنامه‌ی خوێندن كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه راگه‌یه‌ندراوه، (13ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، یه‌كه‌م رۆژی ده‌سپێكی ساڵی خوێندنی (2022-2023) ده‌بێت.