ڕه‌مه‌زان بمریت گۆڕه‌كه‌ت به‌لاشه
K24 – هه‌ولێر:
كۆمه‌ڵێك گه‌نج له پارێزگای دیاله له مانگی ڕه‌مه‌زاندا گۆڕ به خۆڕایی هه‌ڵده‌كه‌ن و تا ئێستا ژماره‌یه‌ك گۆڕیان هه‌ڵكه‌ندووه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا وێنه‌ی چه‌ند گه‌نجێك بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری به‌عقوبه ی پارێزگای دیاله، له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا به‌خۆڕایی گۆڕ هه‌ڵده‌كه‌نن ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێك كردووه بۆ هه‌ڵكه‌ندنی گۆڕ به‌بێ به‌رامبه‌ر.
چالاكوانێك له ناوچه‌كه ڕایگه‌یاندووه، هه‌فته‌ی ڕابردوو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌م هه‌ڵمه‌ته باسكراوه و وێنه‌ی ژماره‌یه‌ك گه‌نج بڵاوكراونه‌ته‌وه كه له گۆڕستانی ( زه‌ینه‌دین) ی نزیك قه‌زای "به‌له‌دڕوز" كه 30 كیلۆمه‌تر له شاری به‌عقوبه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگای دیاله‌وه دووره،به خۆڕایی گۆڕ بۆ مردووه‌كان هه‌ڵده‌كه‌نن و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌شیان ته‌نها له ڕه‌مه‌زاندایه و یه‌كه‌مجاره كارێكی له‌و جۆره له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌كرێت.
چالاكوانه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه:" كاری ئه‌م گه‌نجانه بێبه‌رامبه‌ره و ته‌نها بۆ خێر و چاكه ده‌یكه‌ن،هه‌ركه‌س له‌و ناوچه‌یه‌دا له‌م مانگه‌دا بمرێت، گۆڕه‌كه‌ی به خۆڕاییه.