پزیشكێك مقه‌ست له نێو سكی نه‌خۆشێكدا به‌جێده‌هێڵێت
K24-هه‌ولێر:
دوای مانگێك له ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری، ئافره‌تێكی شاری كه‌ركووك بۆی ده‌رده‌كه‌وێت مقه‌ستێك له‌نێو سكیدا به‌جێماوه.
نەخۆشەكە تەمەنی ٤٣ ساڵە، بەمەبەستی لابردنی گرێیەك سەردانی نەخۆشخانەیەكی ئەهلی شاری كه‌ركووكی كردووە و، دوای مانگێك لە ئه‌نجامدانی ئه‌و نەشتەرگەرییە، بۆی دەردەكەوێت مقەستێك لەنێو سكیدا بەجێماوە.
دوای ئاشكرابوونی حاڵه‌ته‌كه، دووبارە له‌لایه‌ن هه‌مان پزیشكه‌وه نەشتەرگەری بۆ نەخۆشەكە ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام به‌گوته‌ی كه‌سوكاری ئافره‌ته 43 ساڵییه‌كه، باری تەندروستی نه‌خۆشكه‌یان ئێستا "ناجێگیرە".
هاوسەری نەخۆشەكە كە هاوكات پێشمەرگەیە به كوردستان24ـی راگه‌یاند، سكاڵایان له‌دژی ئه‌و پزیشكه‌یه تۆماركردووە و داوای قەرەبووی ماددی و مەعنەوی دەكه‌ن، چونكه هاوژینه‌كه‌م ماوه‌ی مانگێك بوو رۆژ به رۆژ باری ته‌ندروستی خراپتر ده‌بوو و به‌ده‌ست ئێش و ئازاره‌وه ده‌ناڵاند، ئه‌و پاره‌ی كه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌مان پێی ئه‌نجامدا، به قه‌رز ده‌ستمخستووه.