عێراق مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌م ناكاته‌وه
K24 - ھەولێر
حكوومه‌تی عێراق ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی رەتیدەكاتەوە كه گوایه به‌غدا نیازی بڕین و كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌یه و سه‌عد حه‌دیسی، گوته‌بێژی رۆژنامەوانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌م ناكرێته‌وه.
حەدیسی ئه‌وه‌شی گوت: "ته‌نها له مووچه‌ی پله باڵاكان و له مووچەی فەرمانبەرانی پله‌كانی یه‌ك و دوو باجی داهات وەردەگیرێت و به‌شێك له مووچه‌كانیان ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ ده‌وڵه‌ت، بەڵام مووچه كه‌مه‌كان و مووچەی فەرمانبەرانی پله نزمه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاری ناكرێن".
پێشتر ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه، له به‌ندێكی رێكکه‌وتنی نێوان حكوومه‌تی به‌غدا و سندووقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا هاتووه كه ده‌بێ عێراق مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌م بكاته‌وه.