توركیا كوژرانی دوو سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا كوژرانی دوو سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌نجامی رووبه‌رووبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌ناو سنووری هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه (11ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ئاشكرایكرد، دوو سه‌ربازی سووپای وڵاته‌كه‌یان به‌ناوه‌كانی "ساڤاش بورلۆ" و "هارون یه‌لدرم" له‌میانه‌ی رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی په‌كه‌كه كوژراون و چوار سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی دۆڵی سیڤایان كرد له ناوچه‌ی چیای مه‌تین له پارێزگای دهۆك.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند له‌میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی "چنگ-قفڵ"دا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیان بۆردومانی چه‌ند پێگه‌یه‌كی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یان كردوو له‌ناوچه‌ی چیای مه‌تین به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا زیانه‌كانی نه‌زانراوه.
سووپای تورکیا لە (18ی نیسانی 2022)، ده‌ستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێکی سه‌ربازی لە رێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە بەناوی "چنگ-قفڵ" بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی چه‌كدارانی پەکەکە لە ناوچەکانی زاپ، مەتین و ئاڤاشین راگه‌یاند.