باشترین پێكهاته‌ی كۆپا ئامێریكا ده‌ستنیشان كرا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئامێریكای باشوور، دوای كۆتایی هاتنی كۆپا ئامێریكای 2016 كه تێیدا هه‌ڵبژارده‌ی چیللی بۆ دووه‌مینجار له‌سه‌ریه‌ك بووه پاڵه‌وان، باشترین پێكهاته‌ی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ی ده‌ستنیشان كرد، كه سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان له دوو هه‌ڵبژارده‌كه‌ی فیناڵی پاڵه‌وانییه‌ییه‌كه پێك دێن، چیللی به 8 یاریزان و تانگۆ به 3 یاریزان له پێكهاته‌ی بنه‌ڕه‌تی ده‌بینرێن.
گۆڵپارێز: كڵاودیۆ براڤۆ
به‌رگریكاران: مۆریس ئیسلا (چیللی)، ئۆتامێندی (ئارجێنتینا)، گاری میدڵ (چیللی)، ئیان بیسیجور (چیللی)
ناوه‌ڕاستكاران: ئارتورۆ ڤیدال (چیللی)، ماسكیرانۆ (ئارجێنتینا)، ئارانگیز (چیللی)
هێرشبه‌ران: میسی (ئارجێنتینا)، سانچێز (چیللی)، ڤارگاس (چیللی).