به وێنه... هه‌ڵبژارده‌ی چیللی بووه پاڵه‌وانی كۆپا ئامێریكا
كه‌مێك پێش ئێستا، له یاریی فیناڵی كۆپا ئامێریكای 2016 هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا و چیللی له یارییه‌كی توندوتیژ و پڕ له كارتی ره‌نگاو ڕه‌نگ رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، یارییه‌كه‌ش به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌ر خاڵی سزا له به‌رژه‌وه‌ندی چیللی كۆتایی هات.
له گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه، ناوبژیوانی به‌رازیلی (رۆبێرتۆ لۆپێز) دوو كارتی سووری به ڕووی یاریزانانی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده به‌رز كرده‌وه.
له خوله‌كی 28، مارسیلۆ دیاز، ناوه‌ڕاستكاری هه‌ڵبژارده‌ی چیللی به‌هۆی توندكاری له دژی لیۆنێل مێسی كارتی سووری به روویدا به‌رز كرایه‌وه، به‌ر له ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م، ماركۆس رۆخۆ، به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ، به‌هۆی توندوتیژی له دژی ئارتورۆ ڤیدال ئه‌ویش به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه‌ی یاریگه.
له گێمی دووه‌م، یارییه‌كه به‌تایبه‌تی له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه چه‌ندان ده‌رفه‌تی گۆڵتۆماركردن بۆ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ره‌خسا، به‌تایبه‌تی بۆ سانچێز و ڤارگاس له هه‌ڵبژارده‌ی چیللی و ئه‌گوێرۆ و مێسیش له تانگۆ، به‌ڵام به‌هۆی په‌له‌كردن و به‌هێزی به‌رگریكارانی هه‌ردوولا هیچ كامێكیان نه‌یانتوانی به درێژایی 90 خوله‌كی یارییه‌كه گۆڕانكاری له ئه‌نجامی یارییه‌كه بكه‌ن.
دواتر له دوو گێمی زیادكراوی یارییه‌كه‌ش هیچ كامێكیان نه‌یانتوانی به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوون و خاڵیبونی یارییه‌كه له گۆڵ بشكێنن.
پاشان بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یارییه‌كه هه‌ردوو هه‌ڵبژارده چوونه سه‌ر خاڵی سزا، كه تێیدا چیللی بووه پاڵه‌وان.