دهۆك.. تەرمی كهسێك لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرایهوه
K24 - دهۆک:
تهرمی كهسێكی بە تەمەن کە پیشەی شۆفێری بارهەڵگرە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا لە نزیک کۆمەڵگهی مەرینای سەر بە قەزای سێمێل، دۆزرایەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان شۆفێرەکە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستداوە.
هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک، بە کوردستان24ـی راگەیاند، شۆفێرەکە تەمەنی 61 ساڵە و دوای دۆزینەوەی، تەرمەکەی رهوانهی پزیشکی دادی دهۆک کرا.
هەروەها گوتەبێژی پۆلیس راشیگەیاند، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، شۆفێرەکە به رهچهڵهك تورکە و پیشەی شۆفێری بارهەڵگرە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسییەکە کرایهوه.