فێدرێر به په‌یامێك بڕیاره شۆكه‌كه‌ی دا
رۆجێر فێدرێر ئه‌ستێره‌ی تێنسزانی سویسرا به بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامێك وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند و بڕیاریدا پاڵه‌وانێتی تێنسی لێڤه‌ر كه له‌م مانگه به‌ڕێوه ده‌چێت بكاته دوایین به‌شداریكردنی و به یه‌كجاری ماڵئاوایی یاریكردن بكات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 15 سێپتێمبه‌ری 2022، رۆجێ فێدرێر هه‌ڵگری 20 نازناوی گراند سلام له ته‌مه‌نی 41 ساڵی وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند و بڕیاریداوه جامی لێڤه‌ر كه له له‌نده‌ن له 23ـی ئه‌م مانگه تاوه‌كو 25ـی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه ده‌چێت بكاته دوایین به‌شداریكردنی له پاڵه‌وانێتییه‌كانی تێنس.
فێدرێر دوای ئەوەی لە گراندسلامی ویمبڵدۆن لە ساڵی 2021 بەهۆی پێکان ئاستی به‌ره‌و دابه‌زین رۆیشت، نه‌یتوانی بگه‌ڕێته‌وه ئاستی راسته‌قینه‌ی خۆی و به ناچاری كۆتایی به كاروانی یاریكردنی هێنا و له په‌یامێكدا نووسیویه‌تی: دوای كاروانێكی پڕ له ململانێ و بردنه‌وه‌ی چه‌ندان ده‌ستكه‌وت له جیهانی یاریكردن دوورده‌كه‌ومه‌وه و به‌ڵام هه‌رگیز هاوڕێ و ركابه‌ره‌كانم له‌بیر ناكه‌م و سووپاسی ئه‌و هه‌موو خۆشه‌ویستی و پشتگیرییه‌ی هانده‌ران ده‌كه‌م كه به‌رده‌وام به منیان به‌خشیوه، لێره‌وه رایده‌گه‌ینم له 3 ساڵی رابردوو رووبه‌ڕووی به‌ربه‌ست و پێكانی زۆر بوومه‌وه، ئه‌گه‌رچی نه‌شته‌رگه‌ریم كرد و به‌هێزه‌وه كارم بۆ گه‌ڕانه‌وه ده‌كرد، به‌ڵام توانای جه‌سته‌ییم سنوورداروه و به‌داخه‌وه نه‌مانتوانی ئاستی جارانم بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
فێدرێر له به‌شێكی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: ماوه‌ی 24 ساڵه به‌رده‌وام بووم له ركابه‌ری و ململانێ، ئێستاش ته‌مه‌نم گه‌یشتووه‌ته 41 ساڵ و زیاتر له 1500 یاریم كردووه و ده‌یان خه‌ونم هاتووه‌ته دی و خه‌ونی دیكه‌شم هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا كاتی بڕیاره قورسه‌كه‌یه و ئه‌ویش وازهێنانی یه‌كجاره‌كییه له یاریكردن.
فێدرێر له‌و په‌یامه‌دا سووپاسی (میركا)ـی هاوژینی كردووه و ده‌ڵێـت: میركا به‌رده‌وام خوله‌ك به خوله‌ك له مندا نه‌بڕاوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كاتێك دووگیانیش بووه، به‌ڵام سه‌یری هه‌موو یارییه‌كانی كاروانی وه‌رزشی من كردووه و ماوه‌ی 20 ساڵه به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو سه‌ركێشی و گه‌ڕان و سوورانی منی كردووه كه به‌هۆی پاڵه‌وانێتییه‌كانه‌وه هاتووم و رۆیشتووم.
فیدرێر له كۆتاییدا ده‌ڵێت: ئیتر ته‌واو له‌مه‌ودوا به‌شێوازێكی جیاوازتر و له ژینگه و شوێنێكی تایبه‌تتر له‌گه‌ڵ خێزان و منداڵه‌كانم ژیانێكی نوێتر ده‌ستپێده‌كه‌ین.