وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق: بەرهه‌مھێنانی کارەبا زیادیكردووه
K24 – هەولێر:
وەزارەتی کارەبای عێراق تۆماركردنی به‌رزترین ئاستی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌بای له‌ماوه‌ی دامه‌زراندی سیسته‌می كاره‌با له وڵات‌دا، راگه‌یاند.
له میانه‌ی راگەیەندراوێكدا وەزارەتی کارەبای عێراق بڵاویكرده‌وه، بەرھەمھێنانی کارەبا بەرزترین ئاستی تۆمارکردووە و گەیشتوووتە 24 ھەزار و 47 میگاوات، ئه‌مه‌ش دەبێتە مایەی سەقامگیرییەکی گەورە بۆ تۆڕی کارەبای نیشتمانی.
کارەبای عێراق ئاماژەی بەوەشداوە، کە سیستەمی کارەبا لە مێژووی دامەزراندنیدا، بەرزترین ئاستی بەرھەمھێنانی تۆمارکردووە و گەیشتووەتە 24 ھەزار و 47 میگاوات و لە ئێستادا سەقامگیریی بەرز و بەرچاو ھەیە لە دابینکردنی کارەبادا بۆ ھاووڵاتییان.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لە رۆژانی داھاتوودا لە رێگای وێستگەکانی سەڵاحەددین، رومێلە، میسان و بەسرە، ھەزار میگاواتی دیکە بۆ تۆڕی کارەبای نیشتمانی زیاددەکرێت.
وەزارەتی کارەبای عێراق جه‌خت له‌سەر بەردەوامبوون لەسه‌ر جێبەجێکردنی پلان و پڕۆژەکانی تایبەت بە بەرھەمھێنانی کارەبا لە رێگه‌ی دامەزراندنی وێستگەکانی وزەی خۆر، ھەروەھا بە یەکبەستنەوەی تۆڕەکانی کارەبا.
حکومەتی عێراق روونیشیكرده‌وه، بۆ پڕکردنەوەی پێدوایستی هاووڵاتیان، دامەزراوەكان و کەرتی پیشەسازی پێویستییان بە 30 ھەزار میگاوات کارەبا ھەیە.