ژاپۆن.. وڵاتی خه‌ونی سه‌د ساڵ ته‌مه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مه یه‌كه‌مجاره ژماره ئه‌و ژن و پیاوه ژاپۆنیانه‌ی ته‌مه‌نیان ده‌گاته سه‌رووی سه‌د ساڵ، بگاته 90 هه‌زار كه‌س و زۆربه‌شیان ژنن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و كار و خۆشگوزه‌رانی له ژاپۆن رایگه‌یاند، سبه‌ی دووشه‌ممه رۆژی رێزگرتنه له پیری.
وتیشی: له ژاپۆن 90 هه‌زار و 526 هاووڵاتی ته‌مه‌نیان گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی سه‌د ساڵ. ئه‌م ژماره‌یه‌ش چوار هه‌زاری زیاتره له ئاماری ساڵی رابردوو.
وتیشی: ژماره‌ی به‌ساڵاچووانی ژاپۆن گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی پێوانه‌یی به‌راورد به جیهان و له ماوه‌ی 52 ساڵی رابردوودا.
له ساڵی 1970 ژماره‌ی به ته‌مه‌نه‌كانی ژاپۆن ته‌نیا 310 كه‌س بوو، ئێستا ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 90 هه‌زار كه‌س.
به گوێره‌ی ئاماره‌كان له‌و ژماره‌یه، %88یان ژنن، واته زیاتر له 80 هه‌زار به‌ساڵاچووی ژاپۆن ژنن و 10 هه‌زاره‌كه‌ی دیكه پیاون.
فوسا تاسۆمی، به ته‌مه‌نترین ژنی ژاپۆنه و ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 115 ساڵ.