مه‌سرور بارزانی بۆ بنه‌ماڵه‌ی شێخ عه‌دنان نه‌قشه‌به‌ندی: هاوبه‌شی خه‌متانم
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی شێخ عەدنان نەقشبەندی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ـی ئه‌یلوولی 2022، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی شێخ عەدنان نەقشبەندی، ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان و وەزیری پێشووتری ئەوقاف و کاروباری ئایینی كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی شێخ عه‌دنان نه‌قشه‌به‌ندی و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم. خوای دلۆڤان گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ھەمووان ببەخشێت.
ده‌قی پرسەنامەی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:.
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراو و ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان و وەزیری پێشووتری ئەوقاف و کاروباری ئایینی شێخ عەدنان نەقشبەندی-م بیست ، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم. خوای دلۆڤان گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ھەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان