سوودانی كارنامه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ران تاوتوێ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆبوویه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سوودانی باسی له كارنامه‌ی خۆی بۆ به‌ڕێوبردنی حكومه‌ت كرد.
كۆبوونه‌وه‌كه له كافتریای ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك نوێنه‌ر به‌ڕێوه‌چوو.
به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، له كاتێكدایه، هێشتا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستی به دانیشتنه‌كانی نه‌كردووه.
دانیشتنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو، دوای ته‌واوبوونی مه‌راسیمی چله‌ی حوسێن ده‌ستپێبكاته‌وه.
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كان دوای ئه‌وه دێت، نوێنه‌ری سیستانی له وتاری هه‌ینی رابردووی كه‌ربه‌لادا رایگه‌یاند، پێویسته پرۆسه‌ی سیاسی به گوێره‌ی چوارچێوه‌ی ده‌ستووریی بكه‌وێته سه‌ر پێ.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، زۆربه‌ی ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كردووه، سه‌ر به كوتله‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بوون.