هێلی شه‌مه‌نده‌فه‌ری هه‌ڵواسراو له عێراق دروستده‌كرێت
K24 -هه‌ولێر:
كۆمپانیای گشتی هێلی ئاسنی له عێراق دروستكردنی هێلی شه‌مه‌نده‌فه‌ری هه‌ڵوسراوی له به‌غدا راگه‌یاند.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه (20ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، كۆمپانیای گشتی هێلی ئاسنی له عێراق بڵاویكرده‌وه، هێلێكی شه‌مه‌نده‌فه‌ری هه‌ڵواسراو هاوشێوه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره هه‌ڵواسراوه‌كه‌ی دوبه‌ی، له به‌غدا دروست ده‌كرێت كه ناوچه‌ی ره‌سافه به كه‌رخ ده‌به‌ستێته‌وه.
تاڵب حوسه‌ینی، به‌رێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره توانای گواستنه‌وه‌ی 30 هه‌زار كه‌سی ده‌بێت له كاتژمێرێكدا، كه 14 وێستگه‌ی وه‌ستانی ده‌بێت به‌درێژایی 22 كیلۆمه‌تر.
وابڕیاره ئه‌و پرۆژه‌یه له‌ماوه‌ی 58 مانگدا ته‌واوبكرێت و رۆڵێكی گرنگی ده‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌نجاڵی هاتووچۆ له به‌غدای پایته‌خت.
كۆمپانیای هۆندای كۆری راسپێرداوه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ ئه‌منیدارییه‌تی به‌غدا واژووكردووه و له چاوه‌روانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی دابینكردنی پاره‌ی پێویسته بۆ ده‌ستپێكردن به كاره‌كان، كه له ره‌شنووسی بودجه‌ی ساڵی 2022 كه تاوه‌كو ئێستا له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه په‌سه‌ندنه‌كراوه، پاره‌ی پێویستی بۆ ته‌رخانكراوه.