رێژەی هەڵاوسان لە ئەڵمانیا بۆ بەرزترین ئاستی مێژوویی بەرزدەبێتەوە

رێژەی هەڵاوسان لە ئەڵمانیا بەرزترینە لەسەر ئاستی ئەوروپا
ئاڵای ئەڵمانیا
ئاڵای ئەڵمانیا

K24 - هەولێر:

رێژەی هەڵاوسان لە ئەڵمانیا بۆ بەرزترین ئاستی مێژوویی بەرزدەبێتەوە، لە مانگی ئابدا بۆ سەدا 45.8 بەرزدەبێتەوە لە کاتێکدا لە مانگی تەمووزی پێشخۆی سەدا 37.2 بووە.

بە گوێرەی داتا فەرمییەکان، نرخی بەکاربەر لە ئەڵمانیا بە رێژەی سەدا 45.8 بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی رابردووی بەرزبووەتەوە. ئەو ئەنجامەش بەراورد بە پێشبینی شرۆڤەکاران و شارەزایانی ئابووری زیاترە.

بەمەش رێژەی هەڵاوسان لە ئەڵمانیا بەرزترینە لەسەر ئاستی ئەوروپا، کە گەورەترین وڵاتی ئابووریشە لەسەر ئاستی ئەوروپا و قەیرانی بەرزبوونەوەی نرخی وزە کێشەی زیانی بە ئابوورییەکەی گەیاندووە.

یۆرگ کوکیز، جێگری وەزیری دارایی ئەڵمانیا مانگی تەمووزی ئەمساڵ رایگەیاند، بڕیارە تاوەکو کۆتایی مانگی ئابی داهاتوو وڵاتەکەیان کۆتایی بە کڕینی خەڵووزی رووسیا بهێنێت، کۆتایی ئەمساڵیش بە یەکجاری هاوردەی نەوتی رووسیا رادەگرێت. کە ئەوە بە گۆڕانکارییەکی گەورە لە دابینکردنی وزەی ئەڵمانیا دادەندرێت.