حەمید ھیراد بە جلی کوردییەوە گۆرانییەکی کوردی پێشکەش بە رۆحی ژینا دەکات
K24 – هەولێر:
هونه‌رمه‌ندێكی ئێرانی گۆرانییه‌ك به زمانی كوردی پێشكه‌ش بە رۆحی ژینا دەکات، كه هه‌فته‌ی رابردوو له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا و به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
باھۆز نەسرەدین، رێکخەری کۆنسێرتەکانی حەمید ھیراد لە کوردستان، تایبەت بە کوردستان24ـی راگه‌یاند، گۆرانییه‌كه‌ی ھونەرمەند حه‌مید، ئێمه وەک میترۆنۆم پڕۆدەکشن بەرھەممان ھێناوە.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌م گۆرانییه بەناوبانگترین به‌رهه‌می ھونەرمەندە و بە جلوبەرگ و زمانی کوردی پێشکەشتان دەکرێت.
دوای ئه‌وه‌ی "ژینا ئه‌مینی" ناسراو به "مه‌هسا ئه‌مینی" (22 ساڵ)، خه‌ڵكی شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له میانه‌ی گه‌شتێكدا بۆ تاران له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا و به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانییه‌وه به سه‌ختی برینداربوو و پاشان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
رۆژی (16ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، موژگان ئه‌مینی دایكی ژینا به میدیاكانی ئێرانی راگه‌یاند، كچه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.